University of Raparin Logo

پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ خوێندکارێکی بەھرەمەند کرایەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی (٢٩ / ٤ / ٢٠١٨) لەبینای کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان لەزانکۆی راپەڕین بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. ھێرش رسوڵ) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ خوێندکاری بەھرەمەند (ھێرۆ عبدالرحمان) خوێندکاری بەشی فەلسەفە کرایەوە.

پێشانگاکە لەلایەن پلاتفۆڕمی دابڕان- بازنەی خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین رێکخرابوو.

چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی کوردستان- سنە کۆتایی هات

چاپکردن ئیمەیڵ

سه‌رله‌ بەیانی ڕۆژی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٨ لە کۆلێژی پەروەردە/زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری قەڵادزێ، کارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی (زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی هزر و کەلتوری ئاریدا) كۆتایی هات. کە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان- سنە ڕێکیخستبوو.

كۆنفرانسەكە لە رۆژانی ۲٤ و ۲٥ و ۲٦ /٢٠١٨/٤ بەڕێوەچوو، لە سێ ڕۆژی چالاکییە زانستییەکانی کۆنفرانسەکەدا و لە حەوت پانێڵدا (۳۰) توێژینەوەی زانستی و بابەتی جۆراوجۆر لەبوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی لەلایەن (٤۱) توێژەری ناوخۆیی و بیانی پێشكەشکران، کە لە داهاتوودا سەرجەم توێنژینەوەکان لە گۆڤاری زانكۆی ڕاپەڕین بڵاو دەکرێنەوە.

لە کۆتا ڕۆژی کارەکانی کۆنفرانسدا سەرجەم توژینەوەکان لە نێوان توێژەرانی بەشداربووی کۆنفرانس گەنگەشەیان لەبارەوەکرا ، پاشان ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس خوێنرانەوە، دواتر بڕاوانامەی بەشدابوون بەسەر توێژەراندا دابەشکرا،‌ بە ئانجامدانی بەهارە گەشتێک کۆتایی بە چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی کوردستان- سنە کۆتایی هات.

دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسی زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی هزر و کەلتوری ئاریدا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٨، لە بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە شاری قەڵادزێ کارەکانی چوارەمین کۆنفرانسی زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی هزر و کەلتوری ئاریدا بەڕێوەچوو.

لە دووەمین ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا (١٧) توێژینەوەی زانستی لەبوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی لەلایەن (٢٣) توێژەری ناوخۆیی و بیانی پێشکەشکران، کە تیایدا شارەزایان و پسپۆرانی بواری زمان و ئەدەب گەنگەشەیەکی تێر و تەسەلیان دەربارەی توێژینەوەکان کرد.

ئەم کۆنفرانسە زانکۆی راپەڕین بە هاوبەشی زانکۆی کوردستان-سنە لە ساڵوەگەڕی کارەساتی بۆردوومانی قەلادزێ و ڕۆژی شەهیدی زانکۆدا وەک چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لەژێر دروشمی (زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی هزر و کەلتوری ئاریدا) ڕێکیخستووە، کە تیایدا (٤١)توێژەری ناوخۆیی و بیانی بە ( ۳۰) توێژینەوەی زانستی لەبوارەکانی زمان و ئەدەبی کوردی و فارسی بەشداری دەکەن.

كۆنفرانسەكە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بەپێی کارنامەی کۆنفرانس سبەی پێنج شەممە لە پانێڵی حەوتەمدا سێ توێژینەوە لە بواری ئەدەبی کوردی و فارسی پێشکەش دەکرێن.