رۆژی سێ شەممە ٢٤ / ٤ / ٢٠١٨، کە هاوکاتە لەگەڵ یادکردنەوەی ساڵیادی کارەسات و راپەرین و رۆژی شەهیدی زانکۆی ٢٤-٤-١٩٧٤ و راپەرینەکەی ١٩٨٢، چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوکاری زانکۆی کوردستان – سنە لەکەمپەسی زانکۆی راپەڕین لەشاری قەڵادزێ لەتەلاری کۆلێژی پەروەردە دەستپێدەکات لەژێر ناونیشانی ( زمان و ئەدەبیاتی کوردی و فارسی لە ئاوێنەی هزرو کەلتوری ئاریدا).
سەرلەبەیانی رۆژی یەکەم، رێورەسمی کردنەوەی کۆنفڕانس بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١٠،٣٠ ی کۆنفرانسەکە دەکرێتەوەو چەند وتەیەک پێشکەش دەکرێت:
-وتەی لیژنەی باڵای کۆنفرانس
-وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستان – سنە
-وتەی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین
-وتەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
-وتەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
دوانیوەڕۆ کاتژمێر ٢،٢٠ پانێڵەکانی کۆنفرانس دەستپێدەکەن و کۆنفرانسەکە بەسەر دوو بەشی سەرەکیدا دەبەشکراوە بەشی زمان و بەشی ئەدەب ، لەیەک کاتداو لە دوو هۆڵی جیاواز پانێڵەکان پێشکەشدەکرێن و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
کۆنفڕانسەکە ئەم تەوەرانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
ــ زمان
* ڕەنگدانەوەی بیر و فەلسەفە لە زماندا
* وەرگێڕان لە نێوان توانست و چالاکى زمانیدا
* مێژوو و بنەماکانى فەرهەنگنوسى لە زمانى کوردى و فارسیدا
* کاریگەرى و هۆکارەکانى تێکەوڵابوونى زمانە ئارییەکان
ــ ئەدەبیات
*ڕەهەندە ئایينى و مەزهەبییەکان لە ئەدەبیاتى کوردى و فارسیدا
* ڕۆڵى جیهانگیرى و تەکنەلۆژیا لە گەشەپێدانى ئەدەبیاتدا
* ڕەخنەى ئەدەبى لە دەروازەى تیۆرە نوێیەکانى ڕەخنەدا
* بنەماى کاریگەرى و کاریگەربوون لە نێوان ئەدەبیاتى کوردى و فارسیدا