University of Raparin Logo

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێک بڵاودەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێک بە ناونیشانی (Big Data Recommender System) بڵاودەکاتەوە.

دکتۆر کمال سمایل محمد البرزنجی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆری و زانست خوازی بەردەوام و مامۆستا لەبەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوکاری پڕۆفیسۆر (Dr.Atanas Atanassov) سەرۆکی بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی (UCTM) لە وڵاتی بولگاریا، کتێبێک بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکەنەوە.
کتێبەکە لەلایەن دەزگایەکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە (LAMBERT Academic Publishing) بڵاوکراوەتەوە ، ئێستا بۆ خوێنەران بەردەستە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
https://www.morebooks.shop/store/gb/book/big-data-recommender-system/isbn/978-613-9-88364-6

سیمینارێك دە‌ربارە‌ی گووگل كلاسرووم پێشکەشکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمرۆ یە‌كشە‌ممە‌ (١٦- ٩- ٢٠١٨) كاتژمێر (١٢:٣٠)ی نیوە‌ڕۆ لە‌ھۆڵی چالاكییە‌كانی زانكۆ لە‌كۆلێژی پە‌روە‌ردە‌ سیمینارێك دە‌ربارە‌ی چۆنێتی بە‌كارھێنانی گووگل كلاسرووم پێشکەش کرا.
م محمد حسین سەرۆکی بەشی کۆمپیووتەر رایگەیاند ئەم سێمینارە تایبەتە بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە بواری فێرکردندا، سەرەتا خولەکە تایبەت بە مامۆستایان لە هەر دوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ پێشکەش دەکرێت و پاشان بەهەمان شێوە ئەم سێمینارە پێشکەش بە خوێندکاران دەکرێت. لە دەستپێکدا بەرنامەی گوگڵ کلاسروم سود و گرینگی و شێوازی سود لێبینینی پێشکەشدەکرێت و لە داهاتودا بەرنامەی ترمان دەبێت لە سەر بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لە بواری فێرکردندا.

وەزیری خوێندنی باڵا سەردانی زانکۆی ڕاپەڕین-ی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ  چوارشەممە  ٢٠١٨/٩/١٢، بە ئامادەبوونی(د.یوسف گۆران) وەزیری خویندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و پڕۆفیسۆری یاریدەدەر (د.موفق خالید ابراهیم )سەرۆكی زانكۆ و (د.پۆڵا ئازاد خانەقا) سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی ڕاپەڕین، لە سەرۆكایەتی زانكۆ كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا .

لە كۆبونەوەكەدا چەندین و تەوەر باس پەیوەست بە خوێندنی باڵا وەک بەهێزکردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و بەستنەوەی زانکۆکان بە بازاڕی کار و دروستکردنی کاریگەری زانکۆکان لەسەر کۆمەڵگا لە ڕێگەی توێژینەوەی مامۆستایانی زانکۆکانەوە گفتوگۆیان لە بارەوە کرا، هەروەک وەرگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم لە زانکۆکان و پێداویستییەكانی خوێندكاران لە هۆڵی خوێندن و بەشە ناوخۆییەكان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

درێژەی بابەت