بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی کارەکانی پڕۆژەی تایگریس بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پشتیوانی دەکرێت، وۆرک شۆپێکی سێ ڕۆژە لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت. شاندێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لە چالاکییەکەدا دەکات و لەسەر ھەمان تەوەر بابەتێکیان پێشکەشکرد.
میكانزمه‌كانی ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى دیاریکردنى ئاسته‌كان بۆ خوله‌كانی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی دیاریكران
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ماوه‌ی ڕابردوو، بڕیاریدا به‌كردنه‌وه‌ی خولی په‌ره‌پێدانی زمانی ئینگلیزی بۆ كاندیدانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی كه تاقیكردنه‌وه‌ی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام نمره‌ی پێویستیان به پێی رێنماییه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، بەمەبەستى ئامادەکارى بۆ ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌چونی ڕۆژی تاقیکردنەوە و، دیاریکردنى ئاسته‌كان، له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتی د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له نێوان سێنته‌ره‌كانی زمانی ئینگلیزی و ڕێكخراوی (AMIDEAST)ى ئه‌مریكی به‌ڕێوه‌چوو، لەبەر ڕۆشنایى ڕێنمایى ژمارە (٥) ى ساڵى (٢٠١٨)كۆمه‌ڵێك بڕیار و ڕێنماییی ده‌ركرا.
هەنگاوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ بوژانەوەى بەشى کوردى زانکۆى بەغدا بەردەوامە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ بوژانەوەى بەشى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغداد چەندین بڕیارى دەرکردووەو سەرجەم هەوڵ و تواناکانى خستۆتەگەڕ تا بەشەکانى زمانى کوردى لە زانکۆى بەغداد بکەونەوە سەر پێى خۆیان و، بەردەوامى بدەن بەخزمەتکردن بەزمان و ئەدەبى کوردى.
بابەتی تر...
- وۆركشۆپیک بۆ "په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامی خوێندنی ئه‌ندازیاری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان"بەڕێوەچوو
- پەیوەندییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ چیک لە بوارى زانستى و ئەکادیمى پێشکەوتنى بەرچاوى بەدەستهێناوە
- پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند کەوتە بواری جێبەجێکردن
- مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین کتێبێک بڵاودەکاتەوە