ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٨، به‌چاودێری و ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، ڕاگری كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری و، سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له پسپۆڕانی بواری ئەندازیاری ، وۆرک‌شۆپێک بە دروشمی (ئەندازیار کۆڵەگەی بنیاتنانی وڵاتە) بۆ پێداچوونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندنی ئەندازیاری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان"بەڕێوەچوو .
پەیوەندییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا لەگەڵ چیک لە بوارى زانستى و ئەکادیمى پێشکەوتنى بەرچاوى بەدەستهێناوە
د.یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و وڵاتى چیک لەدواى کرانەوەى دەمەزراوە زانستییەکانى ئەم وڵاتە گه‌شەکردن و پێشکەوتنى بەرچاوى بەدەستهێناوە، بەتایبەت دواى کردنەوەى لقێکى زانکۆکە لە هەرێم و پێدانى سکۆلەرشیپ لە بوارى پزیشکى بە خوێندکارانى کوردستان، قۆناغێکى تازەو فراوان لە په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دەستى پێکردووە.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ دووشەمە، ڕێكه‌وتی (٢٠١٨/٩/١٧) له میانه‌ی دیدارێكیدا هات له‌گه‌ڵ (میخاڵ سفوبودا) كونسڵی گشتی چیك له هه‌رێمی كوردستان هات.
له‌و دیداره‌دا، كه د.ئامانج سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، د.محمد حسین سه‌رۆكی ده‌زگای سه‌رپه‌رشتی و دڵنیایی جۆری و د. جوان جەلال بەڕێوەبەرى گشتى نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان ئاماده‌یبون، چۆنیه‌تی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و پەرەپێدانى ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه بوو.
پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی لەگەڵ وڵاتی فیلاند کەوتە بواری جێبەجێکردن
د.یوسف گۆران: سیستمی پێداگۆجی پرۆژەیەکی نیشتمانی گەورەیە و لەئەولەیەتی کارەکانمانە
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند: لەپێناو دروست کردنی سەرکردەی تازە لە بواری وانەوتنەوە وەزارەت ئامادەی هەموو هاوکاریەکە و پرۆسەی ریفۆرمی پێداگۆجی وانەگوتنەوە پرۆژەیەکی نیشتمانی گەورەیە و لەئەولەیەتی کارەکانمانە.
ئەم وتانەی د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەئامادەبوونی د.ئامانج سەعید راوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمرۆ دووشەممە ٢٠١٨/٩/١٧ لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای زانکۆ جیاجیاکانی هەرێم هات کە لەبواری و وانەوتنەوە کار دەکەن و بەشدارن لە لە پرۆگرامی ریفۆرمی شێوازی وانە گووتنەوە لە زانکۆکان.