University of Raparin Logo

سیمینارێک لەسەر سیستەمی (ECTS) بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ئەنجامدەدرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ٨ / ۹ / ۲۰۱۸، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ بەڕێز (بەرهەم حەیدەر) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری لە زانکۆی ئیشک- هەولێر، لەسەر سیستەمی (ECTS) بۆ مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست.
ئامانج لە سیمینارەکە، ئاشنابونی زیاتری مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بوو بە چۆنیەتی جێبەجێکردنی سیستەمەکە، کە بڕیارە لە ساڵی نوێی خوێندن لە چەند بەشێک پەیڕەوی بکرێت.