ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ئەیلولی ٢٠١٨، به‌چاودێری و ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، ڕاگری كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری و، سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و ژماره‌یه‌كی زۆر له پسپۆڕانی بواری ئەندازیاری ، وۆرک‌شۆپێک بە دروشمی (ئەندازیار کۆڵەگەی بنیاتنانی وڵاتە) بۆ پێداچوونەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندنی ئەندازیاری له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان"بەڕێوەچوو .
لە وۆرکشۆپەکەدا مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری شارستانی لە زانکۆی ڕاپەڕین بەشداریان کرد، چەندین سیمیار لەسەر بوارەکانی (شارستانی، كاره‌با، میكانیك، كیمیا، نه‌وت، ته‌لارسازی ...) پێشکەشکران، مامۆستایان سەرەنجیان لەسەر پەرەپێدانی پڕۆگرامی خوێندنی بەشەکانی ئەندازیاری و، هەماهەنگی نێوان كۆلێژه‌كانی ئه‌ندازیاری و سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، هەروەک خوازیار بوون دەرچووانی بەشەکە هەلی زیاتریان بۆ بڕەخسێ و سود لە تواناكانیان وەربگیرێ تاوەکو به‌شداری له پرۆژه‌كانی ئاوه‌دانی بكه‌ن.