University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین لە ڕیزبەندی گرووپی دووەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندایە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠١٨/١١/٢١، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ جاری سێیەم ریزبەندی نیشتمانی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2017-2018) راگەیاند.

د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ریزبەندی زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، ڕیزبەندییەکە بەپێی (ا ، ب) ناوی زانکۆکان لە گروپەکاندا ڕیزکراوە کە ڕیزبەندییەکە دابەشبووە بەسەر زانکۆ حکومی و زانکۆ تایبەتەکان، هەروەها ریزبەندییەکەش دابەشبووە بەسەر گروپەکانی (B, C,D) کە زانکۆی راپەڕین لە ڕیزبەندی گرووپی دووەمی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستاندایە کە گروپی (C)یە.

هەر بەپێی ڕیزبەندییەکە زانکۆی راپەڕین لە فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی لەناو زانکۆ حکومییەکانی کوردستان زانکۆی ڕاپەڕین پلەی پێنجەمی بەدەستهێناوە، هەروەک لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان زانکۆی ڕاپەڕین لە پلەی پێنجەمی زانکۆ حکومییەکاندایە.
ریزبەندییەکە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:

ریزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی گرووپەکان بۆ حکومییەکان:

گرووپی B

-  زانکۆی سەلاحەدین
-  زانکۆی سلێمانی
-  زانکۆی سۆران
-  زانکۆی کوردستان / هەولێر
-  زانکۆی کۆیە
-  زانکۆی هەولێری پزیشکی

گرووپی C

- زانکۆی چەرمۆ
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- زانکۆی دهۆک
- زانکۆی گەرمیان
-  زانکۆی زاخۆ
- زانکۆی راپەڕین

گرووپی D

- پۆلیتەکنیکی دهۆک 

- پۆلیتەکنیکی هەولێر
 
- زانکۆی هەڵەبجە

زانکۆ تایبەتەکان:

گرووپی B

- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
- زانکۆی ئیشک
- زانکۆی جیهان / هەولێر
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار
- زانکۆی نەورۆز

گرووپی C

- زانکۆی جیهان / دهۆک
- زانکۆی جیهان / سلێمانی
- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

گرووپی D

- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
- زانکۆی بەیان
- زانکۆی نۆڵیج
- زانکۆی کاسۆلیک

--------------------------------------

زانکۆ حکومییەکان:

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

- زانکۆی کوردستان/ هەولێر
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی سەلاحەدین
- زانکۆی سلێمانی
- زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی:

- زانکۆی هەولێری پزیشکی
- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی:

- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
- زانکۆی دهۆک
- زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ فیدباکی قوتابیان و خوێندکاران:

- زانکۆی راپەڕین
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی گەرمیان
- زانکۆی چەرمۆ

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیای جۆری:

- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی دهۆک
- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی سەلاحەدین
- زانکۆی سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:

- زانکۆی دهۆک
- زانکۆی زاخۆ
- زانکۆی سەلاحەدین
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی کوردستان

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییە ئاست بەرزەکان:

- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی هەولێری پزیشکی
- زانکۆی سۆران
- زانکۆی سەلاحەدین
- زانکۆی راپەڕین

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار - کەرتی تایبەت و گشتی

- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- زانکۆی کۆیە
- زانکۆی سلێمانی
- زانکۆی هەولێری پزیشکی

زانکۆ ئەهلییەکان:

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری توێژینەوەی زانستی:

- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی جیهان
- زانکۆی ئیشک
- زانکۆی کۆمار
- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری ستافی ئەکادیمی (چوار زانکۆن):

- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی
- زانکۆی جیهان / دهۆک
- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی نێودەوڵەتی:

زانکۆ تایبەتەکان

- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی نێودەوڵەتی هەولێر
- زانکۆی جیهان / دهۆک
- زانکۆی ئیشک
- زانکۆی نەورۆز

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری فیدباکی خوێندکاران و قوتابیان ( چوار زانکۆن):

- زانکۆی جیهان / دهۆک
- زانکۆی جیهان / هەولێر
- زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی
- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری دڵنیایی جۆریی:

- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی جیهان / هەولێر
- زانکۆی ئیشک
- زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
- زانکۆی نەورۆز

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری چالاکی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە (چوار زانکۆن):

- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
- زانکۆی جیهان / هەولێر
- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری کتێبخانە و گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان:

- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
- زانکۆی جیهان / هەولێر
- زانکۆی جیهان / سلێمانی

باشترین پێنج زانکۆ لە پێوەری بەدواداچوونی دەرچووان و دەستکەوتنی هەلی کار - کەرتی تایبەت و گشتی:

- زانکۆی ئەمریکی / سلێمانی
- زانکۆی جیهان / هەولێر
- زانکۆی گەشپێدانی مرۆیی
- زانکۆی کۆمار
- زانکۆی ئیشک

ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بۆ ماوەی سێ ساڵە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت.