University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی ڕێكارەكانی سیستەمی ڕیزبەندی زانكۆكان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠١٨/١٢/٦) لە کۆلێژى پەروەردەى قەڵادزێ, بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە زانكۆی راپەڕین سیمینارێكی بۆ سەرجەم مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین دەربارەی (ڕێكارەكانی سیستەمی ڕیزبەندی زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان) رێكخست. 

بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەو ئەندامانی ئەنجونی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام، سیمینارێكی بە ناونیشانی (رێكارەكانی سیستەمی ریزبەندی زانكۆكان لەهەرێمی كوردستان) رێكخست.

سیمینارەكە لەلایەن بەڕێز: (د. كمال سمایل محمد) پێشكەشکرا، تیایدا زانیاری ورد لەبارەی فاکتەرەکانی پشت سیستەمی ریزبەندی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئامادەبووان خرایە ڕوو.