له‌درێژه‌ى زنجیره ڕاپۆرته چه‌واشه‌كاریه مه‌به‌ستدارو ئاڕاسته‌كراوه‌كانی میدیای ئێن ئاڕتی به‌رامبه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، له هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (8)ی شه‌وی (2018/12/5) ڕاپۆرتێكی دوور له‌ڕاستی و پڕ له چه‌واشه‌كاری به‌مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی و له‌دژی زانكۆمان (زانكۆی ڕاپه‌ڕین) و به‌ڕێز پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین به وه‌كاله‌ت بڵاوكرده‌وه. كه ئێمه وه‌ك وڵامێك به كورتی ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ڕاده‌گه‌یەنین:
1. ده‌رباره‌ی دانانی به‌ڕێز پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر (موفق خالد ابراهیم) به سه‌رۆكی زانكۆی ڕاپه‌ڕین به وه‌كاله‌ت، ڕایده‌گه‌یەنین كه به‌ڕێزیان پێش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بووه بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی، وه به‌پێی بنه‌ما كارگێڕییه كارپێكراوه‌كان، له كاتی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی شوێنی سه‌رۆكی زانكۆ پڕ ده‌كاته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش په‌یڕه‌و كراوه له زانكۆمان هاوشێوه‌ى زانكۆكانی تر، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان ئێستا ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ڕاده‌په‌ڕێنێت به‌وه‌كاله‌ت له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م مه‌رجه یاساییه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆی تێدایه به‌پێی ماددەی (9) یاسایی ژماره(10)ی ساڵی(2008) یاسای وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی كه مه‌رجه‌كان سه‌رۆكی زانكۆ بریتین له:
أ.بڕوانامه‌ى دكتۆرای هه‌بێت.
ب.نازناوی زانستی پڕۆڤیسۆری یاریده‌ده‌ری هه‌بێت.
ت.(10) ساڵ خزمه‌تی زانكۆیی هه‌بێت.
2. ده‌رباری به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ی زانستی به‌ڕێزیان بۆ پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر، ڕایده‌گەیەنین كه به‌ڕێزیان له‌و په‌ڕی باوه‌ڕبوون به پێویستی پابه‌ندبوون به یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی، و پشت به‌ست به‌مادده (یانزه‌یه‌م) بڕگه(13) له ڕێنمایه‌كانی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی زانستی دۆسیه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ى پله زانستیه‌كه‌ى پێویستكراوه بنێردرێت بۆ زانكۆیه‌كی تر له‌ڕێگه‌ى وه‌زارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستیه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما یاساییه دۆسیه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی نێردراوه بۆ زانكۆیه‌كی تر له پێناوی جێبه‌جێكردنی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و به‌رقه‌راركردنی پاكی و بێگه‌ردی له پێدانی نازناوى زانستی دا.
3. سه‌باره‌ت به ڕه‌دكردنه‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ڕایده‌گه‌یەنین كه ئه‌مه په‌یڕه‌وكردنی ساده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی زانكۆیه له‌سه‌رپه‌رشتیكردنی دامه‌زراوه‌ى زانكۆ له ڕووى كارگێڕی و زانستی ....هتد پاڵپشت به یاسا و ڕێنماییه‌كان.
4. سه‌رۆكی زانكۆ، و زانكۆی ڕاپه‌ڕین مافی یاسایی خۆی به‌كارده‌هێنێت له‌تۆماركردنی سكاڵا له دادگا له دژی كه‌ناڵی (NRT) و سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی په‌یوه‌ندیدار به‌و دامەزراوە میدیاییه له وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه ماددی و مەعنه‌ویه‌كان و گێڕانه‌وه‌ى ڕاستی بۆ بینه‌ران و هه‌موو خه‌مخۆرانی زانكۆی ڕاپه‌ڕین.
5. هیواخوازین میدیای كوردی به‌تایبه‌ت میدیای (NRT) بۆ داهاتوو به‌رپرسیارانه‌ترو زانستیانه‌تر ئه‌ركه‌كانیان ڕایبكات و ڕۆڵی پۆزه‌تیف ببینن له به‌روه‌پێشبردنی دام و ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ست به ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، نه‌ك وه‌ك ئه‌و ڕۆڵه چه‌واشه‌كاریه‌ی ئێستا ده‌یگێڕێت و بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی متمانه له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانه‌وه.
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین
2018-12-6