لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی زانکۆی راپەرین بۆ بە نێودەولەتیکردن و جێبەجێکردنی بۆلۆنا پرۆسێس لەبەشە زانستیەکانی، ستافێکی زانکۆی راپەرین کە پێکھاتبون لەبەرێزان،
د. دارا تۆفیق کاکە امین(یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران) و د. نجم الدین محمد سعيد ( سەرۆکی بەشی ئەندازیاری شارستانی) و م. صلاح بابکر حسێن (بەرێوەبەری سەنتەری پەرەپێدان و زمان) و م. سامان محمد عثمان (سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی) و م.بێگەرد خالد مصطفى (سەرۆکی بەشی بایلۆجی ) بەشداریان کرد لە وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی (پەرەپێدانی ستراتیجی نێودەولەتی و بە نێودەولەتیکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن)، کە لە ماوەی رۆژانی ١٩-٢١ /٢/ /٢٠١٩ لەلایەن ( زانکۆی گۆتنگن )ی ئەلمانیاوە رێکخرابوو بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ژمارەیەک لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا.
ئەم وۆرکشۆپە بەشێک بوو لە پرۆژەی ( Tigris- Erasmus) کە بۆ بە نێودەوڵەتیکردنی پرۆگرام و زانکۆ و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی یەکێتی ئەوروپا بەرێوەچوو.