لە دوای کۆرسێکی ٧٢ کاتژمێری زمانی ئینگلیزی بە چاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ، ٢٤\٢\٢٠١٩، تاقیکردنەوەی ئینگلیزی بۆ کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی بۆ ئاستەکانی Beginner و Elementary و Pre-Intermediate ئەنجامدرا. هەروەک دوو شەممەی ڕابردووش ئاستەکانی Intermediate و Upper-Intermediate و PreAdvanced تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا. لە میانەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکە، بەڕێزان پڕۆفیسۆر د. صباح رەشید، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و هەروەها بەڕێز دکتۆر ڕزگار حاجی صالح، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان بەسەرکردەوە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکاران خواست. شایەنی باسە، ١٦٧ خوێندکار لە کاندیدانی ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی بەشداری تاقیکردنەوەکەیان کردووە. بەم زووانە و لە دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکە، قۆناغی دواتری کۆرسەکان دەست پێ دەکەین. - فۆتۆ هەڵاڵە علی