University of Raparin Logo

سیمینارێك دەربارەی (Induction and deduction reasoning ) پێشکەشکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی سێ شەممە (٢٦-٢-٢٠١٩) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆ، لە چوارچێوەی خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین، سیمینارێك لەلایەن بەڕێز دكتۆر ( Dr.Hassan H. Saddiq) لەژێر ناونیشانی (Induction and deduction reasoning) پێشكەشكرا.
خولی پەرەپێدانی توانستەكانی توێژینەوە بۆ مامۆستایان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەنتەری توێژینەوەی زانكۆی راپەڕین سەرپەرشتیدەكرێت، لە چوارچێوەی خولەكەدا (١٢) سیمینار لەماوەی مانگێكدا لە پێشكەشدەكرێن.

سیمینارێک دەربارەی زمانی جەستە لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، سیمینارێک دەربارەی (زمانی جەستە لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە) بەڕێوەچوو.
بەشی باخچەی ساوایان لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت-زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی بۆ (د. فازل جاف) مامۆستا لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، بە ناونیشانی (زمانی جەستە لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە) سازکرد.
لە سیمینارەکەدا دکتۆر فازل گرنگی زمانی جەستەی بۆ بەهێزکردنی توانای مامۆستایان لە بواری وانەوتنەوە خستەڕوو، هەروەک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێویستە مامۆستایان لە کاتی وانەوتنەوەدا تابتوانن به‌ وریایی و ئاگاییه‌وه‌ جوڵە و نواندن بە ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌یان بکەن، چونکە جوڵەی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ فاکتەری سەرەکی و کاریگەرن لە گەیاندنی پەیامی مامۆستا.

گەشتى زانستى خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى بەشى سامانى ئاژەڵ

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی یەکشەممە بەرواری (٢٠١٩/٢/٢٤) ، خوێندکارانى قۆناغى چوارەمى بەشى سامانى ئاژەڵ بە سەردانێکى زانستى چوون بۆ کێڵگەى ئاژەڵدارى قەندیل لە ناحیەى بنگرد ، کە تێیایدا خوێندکاران ئاشنا بوون بە لایەنى پڕاکتیکى چۆنیەتى بەخێوکردنى مانگاى شیردەر .
فۆتۆ : خالید قادر