University of Raparin Logo

یاری کۆتایی خولی تێنسی سەرمێز بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩، بە ئامدەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، یاری کۆتایی خوڵی تێنسی سەرمێزی بەڕێوەچوو.
خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری بۆ خوێندکارانی سەرجەم بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو، یاری کۆتایی خوڵەکەش لە نێوان (توانا کاکەڕەش) و (بڕوا رەفیق) خوێندکارانی بەشی بایەلۆجی دابوو، یارییەکەش لە بەرژەوەندی توانا کاکەڕەش بە ئەنجامی ٣-١ کۆمەڵە کۆتایی هات و نازناوی خولەکەی بەدەستهێنا.