رۆژانی (14-15ی نیسانی 2019) سێ مامۆستای زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەی زانستی بەشداربوون لە حەوتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی بغداد، كە کۆلێژی پەروەردەی ئیبن روشد بۆ زانستە مرۆڤایەتییەکان ئەنجامید. هەریەك لەمامۆستایانی زانكۆی راپەڕین بەڕێزان (پ.ی.د. مسلم حسن پ.ی.د.بتول رضا م. هيمداد محمود) بەتوێژینەوەیەكی زانستی لەژێر ناونیشانی (پەروەردەی پراگماتی و دیدیکی رەخنەیی بۆ پرۆسەی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، جۆن دێوی بە نمونە). بەشداریان لەكۆنفڕانسەكەدا كرد.
هەر لەمیانی كۆنفڕانسەكەدا مامۆستایانی زانكۆی راپەڕین چاویان كەوت بە بەرێز (پ.د. علاء عبدالحسین) سەرۆکی زانکۆی بغداد.
