University of Raparin Logo

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت - بەیانیان

چاپکردن ئیمەیڵ

زانکۆی ڕاپەڕین، خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت ڕاگەیاند و تاقیکردنەوەکان لە ڕۆژی شەممە (٢٠ . ٤. ٢٠١٩) دەستپێدەکات و رۆژی پێنج شەممە (٩ . ٥ . ٢٠١٩) کۆتاییان دێت. خوێندكارانی ئازیز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كاتی ده‌ست پێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كان كاتژمێر ٩:٠٠ ده‌بێت، پێویستە خوێندکار ١٠خولەک پێش تاقیکردنەوەى لە هۆلەکانى تاقیکردنەوە ئامادەبێت .
لە رۆژانى پشوو تاقیکردنەوەکان ناوەستن بەردەوام دەبێت
**تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی دووه‌م له‌ ٢٠١٩/٤/٢٠ ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٥/٨ كۆتایی پێ دێت .
**تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی چوارەم له‌ ٢٠١٩/٤/٢٠ ده‌ست پێ ده‌كات و له ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٥/٦ كۆتایی پێ دێت .
**تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م و سێیه‌م له‌ ٢٠١٩/٤/٢١ ده‌ست پێ ده‌كات و له‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٥/٩ کۆتایی پێ دێت .

بەهیوای سەرفرازیتان ...