ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩، بەڕێز (د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لە خاتوو (سیرینا مۆرۆنا) کۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر و شاندی یاوەری.
ۆێرکشۆپی ئامادەکردنی کۆرس بووکی بابەتی جێندەرناسی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەڕێوەچوو
رۆژی (٥-۹ -۲٠۱۹) لە زانکۆی هەولێری پزیشکی لەشاری هەولێر بە ئامادەبونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبەری سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی ڕاپەڕین مامۆستا ( بانە فاتیح کەریم ) و بەڕێوەبەری سەرجەم سەنتەرەکانی جێندەر ناسی زانکۆ و پەیمانگاحکومی و تایبەتەکان دووەمین ۆێرکشۆپی ئامادەکردنی کۆرس بووکی بابەتی جێندەرناسی (Gender studies ) بەڕێوەچوو تا بابەتی جێندەرناسی لەساڵانی ئایندەدا لە قۆناغە جیاوازەکان وەک یەکێک لە بابەتەکانی تر بخوێندرێت .
لە ۆرکشۆپەکەدا سەرنج و تێبینی گونجاو و ئەکادیمی خرانە ڕوو .
زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی دەربارەی بۆلۆنا پرۆسێس لە زانکۆی هەولێری پزیشکی ئەنجامدا
ڕۆژی چوار شەممە (٤ . ٩ . ٢٠١٩)، لەکۆلێژی پەرستاری زانکۆی هەولێری پزیشکی، چەند مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکیان بە ناونیشانی ( بەرەو جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا ) ئەنجامدا.
سیمینارەکانی وێرکشۆپەکە لەلایەن هەریەک لە ( م. ڕێبوار ئەرسەلان، م. سامان محمد و م. پێشەوا حسن ) پێشکەشکران، کەتایبەتبون بەجێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنا پرۆسێس لە زانکۆی هەولێری پزیشکی.
بابەتی تر...
- بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی ئەنجامدا
- ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى نوێى دەرکرد
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی بۆ فەرمانبەرانی کۆلێژى پەروەردەو کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان کردەوە
- زانكۆی راپهڕین، پلانی خوێندنی ماستهرو دكتۆرا بۆ دهرهوهی وڵات بۆ ساڵی (2019 – 2020) بڵاودهكاتهوه