University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی دەربارەی بۆلۆنا پرۆسێس لە زانکۆی هەولێری پزیشکی ئەنجامدا

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوار شەممە (٤ . ٩ . ٢٠١٩)، لەکۆلێژی پەرستاری زانکۆی هەولێری پزیشکی، چەند مامۆستایەکی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکیان بە ناونیشانی ( بەرەو جێبەجێکردنی سیستەمی بۆلۆنا ) ئەنجامدا.

سیمینارەکانی وێرکشۆپەکە لەلایەن هەریەک لە ( م. ڕێبوار ئەرسەلان، م. سامان محمد و م. پێشەوا حسن ) پێشکەشکران، کەتایبەتبون بەجێبەجێکردنی سیستەمی بۆڵۆنا پرۆسێس لە زانکۆی هەولێری پزیشکی.