University of Raparin Logo

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین خولێکی بۆ فەرمانبەرانی کۆلێژى پەروەردەو کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان کردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆچوارشەممە (٢٠١٩/٨/٢١) لە هۆڵی پێشەوا قازى محمد، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی شارەزابون و بەرزکردنەوەی توانای فەرمانبەرانی زانکۆ لە بواری تەندروستی و سەلامەتی، خولێکی تەندروستی و سەلامەتی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی کۆلێژى پەروەردە وکۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانى کردەوە .
لەم خولەدا چەند بابەتێکی وەک (سەلامەتی ئۆفیس، جوڵەی میکانیکی لەش، فریاگوزاری سەرەتایی و چۆنیەتی بەکارھێنانی سندوقی فریاگوزاری سەرەتایی) بە فەرمانبەران ئاشنا کران .
دوای تەواوبونی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوون بە سەرجەم فەرمانبەرانی بەشداربوو دەبەخشرێت.
فۆتۆ: دەرباز محمود