ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩، بەڕێز (د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشوازیان کرد لە خاتوو (سیرینا مۆرۆنا) کۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر و شاندی یاوەری.
سەردانی کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا بۆ زانکۆی ڕاپەڕین بە مەبەستی ئاڵوگۆری چەندین بەرنامە و پلانی زانستی بوو لە نێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆکانی وڵاتی ئیتاڵیا ، لای خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا بەڵێنی هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی کاروچالاکی هاوبەش لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتەکەی لە ڕێگەی کونسوڵگەری ئیتاڵیا دەربڕی، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین خۆشحاڵی خۆی بۆ وتەکانی خاتوو (سیرینا مۆرۆنا) کۆنسوڵی گشتی ئیتاڵیا ڕاگەیاند