University of Raparin Logo

وێركشۆپی پڕۆگرامەکانی بەشی مێژوو لەبەردەم گۆڕانکاری سەردەمیانەدا بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ یەكشەممە (15ی ئەیلولی 2019 ) بەشی مێژووی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین وێركشۆپێكی زانستی بەناونیشانی (پڕۆگرامەکانی بەشی مێژوو لەبەردەم گۆڕانکاری سەردەمیانەدا)، ئەنجامدا.

 

ئامانج لەم وێرکشۆپە پێداچوونەوەو رێکخستنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن بوو بە ئامانجی زیاتر گونجاندنی خوێندنی بەشی مێژوو لەگەڵ گەشەسەندنی شارستانیەت و پەیڕەوکردنی سیستەمی تازەی پێشکەوتووی خوێندن.