سەنتەری گەشەپێدانی کار/ زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوکاری دەزگای ڕوانگە خولێکی ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی زانکۆ دەکاتەوە، خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتی و خاوەن بڕوانامەی تایبەتمەند بەڕێوەدەبرێت.
ئەم خولە سێ تەوەرەی سەرەکی لە بوارەکانی (چۆنیەتی نووسینی سی ڤی ، چۆنیەتی گەڕان بەدوای کاردا ، شێوازی چاوپێکەوتن بۆ کار) لەخۆی دەگرێت و هەر تەوەرێک ماوەی یەک کاتژمێر دەخایەنێت. بۆ هەر تەوەرێک تەنها ٢٥ خوێندکار دەتوانێت بەشدار بێت و چانسی بەشداربوون بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە زووتر ناویان تۆمار دەکەن.
بۆ ناوتۆمارکردن: ناوی سیانی و ئەو بەشەی لێی دەخوێنیت بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرە: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠١٧/١١/٦
خولەکە لە کاتژمێر (١٠:٠٠ ی پێشنیوەڕۆ بۆ ٢:٠٠ دوای نیوەڕۆ) دەخایەنێت.
شوێن: کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت/ هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ.
هەمان خول ڕۆژی سێ شەممە لە کەمپی قەڵادزێ دەکرێتەوە، خوێندکاران بۆ بەشداریکردن و دەستکەوتنی زانیاری سەردانی بەشی ئینگلزی بکەن.