University of Raparin Logo

بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردە پێویستی بە مامۆستای وانەبێژە

بەشی کوردی لە کۆلێژی پەروەردە/قەڵادزێ/زانکۆی ڕاپەڕین، پێویستی بە مامۆستای وانەبێژە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٧-٢٠١٨، باشترە خوازیار ھەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت و كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان پابەند بێت بە ڕاستاندنی دەفتەرەكان لە كاتی خۆیدا، دەبێت هەر مامۆستایەك سەرپەرشتیاری سێ توێژینەوەی خوێندكارانی قۆناغی چوار وەربگرێت.

پێویستە خوازیار توانای وانەبێژی هەبێت لەم بوارانە:
١- بابەتی پێوانەو هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغی چوار
٢-ئەدەبی بەراورد كاری قۆناغی چوار
٣- ئەدەبی نوێ قۆناغی سێ
٤- ڕێبازە ئەدەبیەكان

دوا مۆڵەت بۆ ناردنی سیڤیەكان ڕۆژی یەكشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/٥ یە.
(CV) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.