هۆبەی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا دەکاتەوە، کە خولی شیاندنی ڕێگاکانی وانەوتنەوە (طرق التدریس) بۆ پەرەپێدانی توانای مامۆستایان دەکرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە ناوەوە و دەرەوی زانکۆ تا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٣ دەتوانن سەردانی هۆبەی خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن بە مەبەستی ناو تۆمارکردن و وەرگرتنی زانیاری.
پێداویستییەکان:
١- کۆپی بڕوانامە (ماستەر/دکتۆرا).
٢- کۆپی پاسپۆرت .
خولەکە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١١/١٤، کاتژمێر (٢)ی دوای نیوەڕۆ لە بینای کۆلێژی زانست دەستپێدەکات.