University of Raparin Logo

لە یەکشەمەوە کۆلێژی زانست پێشوازی لەخوێندکارانی قۆناغی یەکەم دەکات

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی وەرگیرانی خوێندکاران لەڕێگەی (زانکۆلاین) و ( سیستەمی راستەوخۆ) لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٧)، کۆلێژی زانست لە زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکارانی وەرگیراو.

خوێندکارانی وەرگیراو لە بەشەکانی (بایۆلۆجی٬ کیمیا٬ فیزیا) دەتوانن لەرۆژی یەکشەممە ٢٠١٧/١١/٥ تا رۆژی چوارشەممە ٢٠١٧/١١/٨ لەکاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی تا کاتژمێر ١ی دواینیوەڕۆ سەردانی لیژنەی پێشوازی کۆلێژی زانست لەناو بینای کۆلێژی زانست بکات بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.
تێبینی/ خوێندکار پێویستە ئەو پێداویستیانە لەگەڵ خۆی بهێنێت:
۱- کۆپی رەنگاوڕەنگ لەکارتی نیشتیمانی (ئەگەر هەبێت).
۲- کۆپی رەنگاوڕەنگ لەناسنامەی باری شارستانی.
۳- کۆپی رەنگاوڕەنگی رەگەزنامە.
٤- کۆپی رەنگاوڕەنگی کۆبۆنی خۆراک.
٥- کۆپی رەنگاوڕەنگی کارتی زانیاری ( ئەگەر نەبوو پێویستە پشتگیری نیشتەجێبوون بهێنێت).
٦- کۆپی رەنگاوڕەنگی پاسپۆرت (ئەگەر هەبێت).
۷- کۆپی رەنگاوڕەنگی بروانامەی شەشەمی ئامادەیی (پەسەندکراو لەلایەن پەروەردە).
۸- پشکنینی چاو.
۹- وێنەی رەنگاوڕەنگی باکگراوند سپی (٦) دانە.
۱۰- فۆڕمی زانیاری پرێنت کراو ( ئەم فۆرمە پێویستە لە سایتی زانکۆ/ناوەندی وەرگرتن بەئۆنلاین پڕبکەیتەوە و پرێنتی بکەیت) لەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە (https://sites.google.com/a/raparinuni.org/cao/).
. ۱۱- سەرجەم پێداویستییەکان بخرێنە ناو فایلێکەوە.

بەهیوای سەرکەوتن
لیژنەی پێشوازی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم /کۆلێژی زانست