بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێک ڕێکدەخات بۆ ئامادەکاری و ڕوونکردنەوەی تەکنیکەکانی تاقیکردنەوەی ئایەڵتس، هەروەک نمونەیەکی زیندوو و کرداری تاقیکردنەوەی ئایەڵتس بۆ بەشداربووان ڕێکدەخرێت تا ئەزموونی ئەو تاقیکردنەوە وەربگرن و زیاتر بەرچاوڕوون بن.
وێرکشۆپەکە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (١٠-٩-٢٠١٨) لە کاتژمێر٩:٠٠ی بەیانی بۆ ١:٠٠ـی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت. سەرجەم کاندیدانی زانکۆ و دەرەوەی زانکۆ، هەروەها خوازیاران دەتوانن بەشدار بن.
شوێنی وێرکشۆپ: زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، نهۆمی دووەم، هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ