لە ئەمڕۆ وە سێ شەممە ٤/ ۹/ ۲۰۱۸ مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی راپەڕین وەک لیژنەیەکی شارەزا و تایبەت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی خوێندکاران لە (زانکۆ و پەیمانگاکان) بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱۸-۲۰۱۹) بۆ هەر چوار سیستەمی (زانکۆلاین، راستەوخۆ- کریدت، پارالێڵ، ئێواران)، ئامادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم بێ بەرامبەر. لەڕۆژانی دەوامدا سەردانمان بکەن لە (۸٫۳۰ بەیانی تاکو ۱٫۳۰) دوای نیوەڕۆ.
۱- پێویستە کارتی تاقیکردنەوەی پۆلی ۱۲ ەی پێبێت.
۲- پێویستە خوێندکار رێبەری وەرگرتنی خوێندکاران بخوێنێتەوە، لە سایتی زانکۆمان بڵاوکراوەتەوە، لانی کەم گوێ لە ڤیدیۆی ڕێنماییەکان رابگرێت و سەیری بکات.
۳- پێویستە خوێندکار لە ماڵەوە ٥۰ بەش دیاری بکات لەسەر کاغەز و لەگەڵ خۆیدا بیهێنێت.
ناونیشان رانیە/ کەمپەسی زانکۆی راپەڕین/ بینای کۆلێژی زانست/ (بەشی ئەندازیاری - نهۆمی سێیەم) تاقیگەی کۆمپیوتەر.
قەڵادزە/ کەمپەسی زانکۆی راپەڕین/ کۆلێژی پەروەردە/ نهۆمی سێیەم - تاقیگەی کۆمپیوتەر.