University of Raparin Logo

خولێکی کارگێڕی بۆ بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری جێندەرناسی بەهاماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی کارگێڕیان بۆ پڕۆفیسۆری بواری کارگێڕی و دارایی (پ.د. کاوە محمد فەرەج قەرەداغی) لەژێرناونیشانی (ئەتەکێت و پەرەپێدانی کارگێڕی) سازکرد، لە خولەکەدا سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە دوو گرووپ بەشداربوون .

درێژەی بابەت

وەزارەتى خوێندنى باڵا (٣٠) سكۆله‌رشیپی خوێندن لە وڵاتى هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سكۆله‌رشیپی خوێندنى ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

درێژەی بابەت