University of Raparin Logo

سیمینارێکی هاوبەش دەربارەی (Huawei´s chance to china) بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی هاوبەش لەژێر ناونیشانی (Huawei´s chance to china) بۆ هەردوو خوێندکار (دنیا سەلاح عبدالمحسین)خوێندکاری بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین و (سارا دیار ابوبکر) خوێندکاری زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی سازکرا.

 

لە سیمینارەکەدا هەردوو خوێندکار باسیان لە ئەزموونی ڕاهێنانی خۆیان کرد لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەی کە لە وڵاتی چین بوون، هەروەک باسیان لە سودو گرنگیەکانی تەکنۆلۆژیا لە ژیانی مرۆڤدا کرد.