ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری جێندەرناسی بەهاماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی لە زانکۆی ڕاپەڕین، خولێکی کارگێڕیان بۆ پڕۆفیسۆری بواری کارگێڕی و دارایی (پ.د. کاوە محمد فەرەج قەرەداغی) لەژێرناونیشانی (ئەتەکێت و پەرەپێدانی کارگێڕی) سازکرد، لە خولەکەدا سەرجەم فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی زانکۆ بە دوو گرووپ بەشداربوون .
لە سەرەتای خولەکەدا مامۆستا بانە فاتح کریم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری جێندەرناسی وتەیەکی پێشکەشکرد: تیایدا سوپاسی سەرجەم فەرمانبەرانی زنکۆی کرد لەپای ئامادەبوونیان لە خولەکەدا، دواتر پوختەیەکی لەبارەی ئامانجی کردنەوەی خولەکە بۆ فەرمانبەران خستەڕوو، هەروەک هیواشی خواست لەڕێگەی ئەم جۆرە چالاکیانەوە فەرمانبەرانی زانکۆ زیاتر پەرە بە تواناکانیان بدەن .
پاشان د. کاوە محمد چەند تەوەرێکی دەربارەی هونەر و یاساکانی ئەتەکێت و پەرەپێدانی توانای کارگێڕی فەرمانبەران خستەڕوو.
جێی ئاماژەیە خولەکە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو بۆ فەرمابەرانی کۆلێژەکانی زانکۆ بکرێتەوە .
