وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سكۆله‌رشیپی خوێندنى ماستەر/دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) ڕادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.
لەو بارەیەوە د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕى فەرمى (www.mhe-krg.org) ڕاگەیاند وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان ڕوبەڕوى شەڕى دژى داعش و، قەیرانى دارایی بو بۆوە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.
بۆ ئەمەش د. ئارام محمد ئاماژەى بە چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و، وه‌زاره‌تی توانسته مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا کرد کە ساڵانە هەنگاریا (٣٠) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت، دوپاتیشیکردەوە لە ئێستاوە دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سكۆله‌رشیپی خوێندنى باڵاى هەنگاریا دەکەینەوە.
کلیک بکە بۆ زانیاری زیاتر لە سەر مەرج و ڕێنماییەکانى پێشکەشکردن