لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی و رۆشنبیری بەهاوکاری بەشی کارگێڕی لەکۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی پلان و ئامار و ئایتی، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری کارگێڕی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ خولێكی ڕۆشنبیری کارگێڕی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردە/ قەڵادزێ کرایەوە، خولەکە ماوەی چوار هەفتە دەخایەنێت و گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکە بەشداری تیادا دەکەن، لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی تایبەت دەبەخشرێت بە بەشداربووان.
جەژنتان پیرۆز بێت
سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و كوردستانیانی خۆشەویست و مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی زانكۆی راپەڕین دەكات.
خولی ڕۆشنبیریی کارگێڕی بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین بەردەوامە
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بهرێوهبهرایهتی چالاكی ڕۆشنبیری و وهرزشی زانکۆی راپەڕین، ڕۆژی ٥ی ئابی، ٢٠١٨ خولێکی بەهێزکردنی ڕۆشنبیریی کارگێڕی بۆ فەرمانبەران کردەوە و لەههفتهی دووهمدا سێ سیمینار پێشکەشکران .