لەیازدەمین کۆنفراسی زانستی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ( گەشەپێدانی سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەندازیاری ) کە ڕۆژانی ٢ بۆ ٥ -٩-٢٠١٨ لە زانکۆی کامبریج لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەچوو بەڕێز دکتۆر(ئارام محمد ڕەسوڵ) مامۆستایی زانکۆی ڕاپەڕین بە توێژینەوەیەکی زانستی بە ناونیشانی (An Energy efficient Tour Construction Using Restricted K-Means Clustering Algorithm For Mobile Sink in Wireless Sensor Network )
توێژینەوە زانستیەکە کار لەسەر کەمکردنەوەی وزەی پێویست بۆ کارپێکردنی (Network Sensor)کان دەکات.
جێگەی باسە توێژینەوەکە بە پلەی سێەمی کۆنفراس دیاری‌کرا.
خوێندکارێکی دکتۆرای زانکۆی ڕاپه‌رین، ده‌بێته یه‌که‌م ده‌رچووی دکتۆرا له پرۆگرامی زه‌ماله‌ی هه‌نگاریا
به پێی هه‌واڵێکی وێب سایتی زانکۆی نیشتیمانی بوداپێست، په‌یمان ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که خه‌لکی هه‌ریمی کوردستانی عێراقه له به‌رێوه‌بردنی گشتی خوێندنی دکتۆرا ته‌واو ده‌کات.
خاتوو ئه‌حمه‌د یه‌که‌م تاوتوی توێژینه‌وه‌ی دکتۆراکه‌ی له مانگی نۆفه‌مبه‌ری (٢٠١٧) ئه‌نجامداوه، تاوتووێی کۆتایی توێژینه‌وه‌که‌ی له (٢٠١٨/٦/٧) ئه‌نجام دراوه. تێزی توێژینه‌وه‌که‌ی به ناونیشانی "حوکمی ره‌شید له سێکته‌ری نه‌وت و کاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له هه‌ریمی کوردستانی عیراقدا.
زانکۆی ڕاپەڕین پێشبڕکێی مەلەوانی ڕێکخست
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی ڕۆشنبیری و وه‌رزشی زانکۆی راپەڕین ، ڕۆژی دوو شەممە ٢٠١٨/٩/٣ بۆ یەکەمین جار پێشبڕکێیەکی مەلەوانی ، لە مەلەوانگەی رۆما ، بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ ڕێکخست .