لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی بهرێوهبهرایهتی چالاكی ڕۆشنبیری و وهرزشی زانکۆی راپەڕین، ڕۆژی ٥ی ئابی، ٢٠١٨ خولێکی بەهێزکردنی ڕۆشنبیریی کارگێڕی بۆ فەرمانبەران کردەوە و لەههفتهی دووهمدا سێ سیمینار پێشکەشکران .
سەرپەرشتیارانی خولەکە رونیدهكهنهوه، ئامانج لەکردنەوەی ئەم جۆرە خولانە ئاشناکردنی فەرمانبەرانە بە کارەکانیان لە فەرمانگە حکومییەکانداو لەو بارەیەوە ئەمین خدر ئەحمد بەڕێوهبهری چالاكی ڕۆشنبیریی و وهرزشی زانکۆی راپەڕین و سەرپەرشتیاری بەرێوەبردنی خولەکە وتی: ئامانجی سەرەکی کردنەوەی خولی ڕۆشنبیریی کارگێری، بەهێزکردنی توانای فەرمانبەران و هەوڵێکە بۆ گەشەپێدانی لایەنی کارگێڕی زانکۆ، بۆ ئەوەی لەئایندەدا هەوڵبدرێ لە رووی ئەکادیمییەوە پەرە بەلایەنی کەسایەتی و ئەتەکییەتی فەرمانبەران بدرێ.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە لەرێگەی فیدباکی ئەم خولەوە، هەوڵدەدەن ساڵانە خولی لەم شێوەیە بە ڕێگای جۆراو جۆر بکەنەوەو وانەکانی خولەکە لەلایەن کەسانی شارەزاو پسپۆڕ دەوترێنەوەو سەرجەم فەرمانبەرانی زانکۆ بەشداری دەکەن.
جوتیار ئیسماعیل کە بەشداربویەکی خولەکەیە باس لەوە دەکات کە کردنەوەی خولی لەم جۆرە سودێکی باشی دەبێت بۆ فەرمانبەران، بەڵام دەبوایە بەرێوەبەرەکانیش بەشداربونایە ، تاوەکو فەرمانبەر و بەڕێوەبەر بەئەرک و مافی خۆیان بزانن ، پێویستە کاتی زیاتر برەخسێندرێت بۆ رەخنەو ڕوونکردنەوەی زیاتر.