University of Raparin Logo

پێنچ شەممەى داهاتوو دەرئه‌نجامەکانى دیاریکردنى توانستى زمان ڕادەگەیەنرێت

دواى ئەوەى تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریکردنى ئاستەکانى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى بەڕێوەچوو، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌رئه‌نجامه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

درێژەی بابەت

د.یوسف گۆران: کاردەکەین تا کوردستان بکەینە ناوەندێکى نێوه‌ده‌وڵه‌تی بۆ خوێندنى باڵا لە ناوچەکەدا

بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هەرێمى کوردستان ناوچەیەکى ئارامە و, ژینگەیەکى لەبارەى بۆ خوێندن و پێشکەوتن هەیە, بۆیە کاردەکەین تا کوردستان بکەینە ناوەندێکى نێوده‌وڵه‌تی بۆ خوێندنى باڵا لە ناوچەکەدا.

ئەمڕۆ سێشەممە, ڕێکەوتى (٢٠١٨/١١/٦) د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە (د.ردیونف ڤلادیمیر ڤالنتینوفیتش) لە زانکۆى (ڤارۆنیش)ى ڕوسیا و، ڕاگرى پەیمانگەى خوێندنى نێودەڵەتى.

درێژەی بابەت

سیمینارێك دەربارەی پركردنەوەی پرۆگرامی فولبرایت لە زانكۆی راپەرین رێكخرا

راگەیاندنی زانكۆ
فۆتۆ: محمد عبداللە

كاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ چوارشەممە (٧ – ١١ – ٢٠١٨) رێكخراوی ئەميدێست (amideast)ی ئەمریكی بە هاوكاری بەرێوبەرایەتی پەیوەندیەكانی زانكۆی راپەرین سیمینارێكیان دەربارەی پرۆگرامی فولبرایت و چونیەتی پڕكردنەوەی فۆرمی ئونلاینی ئەو پرۆگرامە رێكخست .

درێژەی بابەت