ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ( ٤\١١\٢٠١٨)، سه‌نته‌ری به‌كارخستن سیمینارێكی له‌به‌شی ئەندازیاری شارستانی لەزانكۆی راپەڕین دەربارەی ناساندنی سه‌نته‌ری كار‌و ئه‌و خزمهتگوزارییانە له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵی خوێن پێشكه‌ش به خوێندكارانی ده‌كات ئه‌نجامدرا.
ته‌وه‌ری دووه‌می سیمیناره‌كه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر ( دیزاین ده‌ی) ئامانج له‌م سیمیناره ئاشناكردن و ئاماده‌كردنی خوێندكارانی به‌شی ئەندازیاری شارستانی بوو بۆ پێشبڕكێیه‌كی گه‌وره‌كه كە لەمانگی (١٢)ی ئه‌م ساڵ له‌لایه‌ن رێكخراوی ئایرێكس له‌به‌غدا ئه‌نجامده‌درێت. و خوێندكارانی به‌شی ئەندازیاری زانكۆی راپەڕین ده‌توانن به یه‌ك پرۆژه به‌شدار بن لهپێشبڕكێیهكهو دواتر هه‌لسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوی ئایرێكسەوە ده‌كرێت. هەروەها لە دوای په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌كه خوێندكارەكان بانگهێشتدهكرێن بۆ به غدا به‌مه‌به‌ستی پێشه‌كه‌شكردنی پلانه‌كه‌یان له كۆنفرانسی خوێندنی بالا.
بۆ ئەو مەبەستە له ئێستاوه خوێندكاران ده‌توانن پرۆژه‌كانیان ئاماده بكه‌ن تا به‌رواری (٢٠١٨/١١/١٩) و دواتر له‌ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری كاره‌وه ده‌نێردرێن بۆ رێكخراوی ئایرێكس بۆ مه‌به‌ستی هه‌لسه‌نگاندن.