University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک بۆ ئەحمەدی مەلا ڕێکدەخات

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە (٦ / ١١ / ٢٠١٨) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆ، لەژێر ناونیشانی "لە ڕێنیسانسی فەڕەنسیەوە بۆ شکستی ڕێنیسانسی کوردی، لە مەعریفەی تاکڕەهەندەوە بۆ کرانەوە"، بەشی فەلسەفەی زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ بەڕێز (ئەحمەدی مەلا) ڕێکخست.

 

بابەتی سیمینارەکە لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە لە نێوان سەرهەڵدانی ڕێنیسانسی فەڕەنسی، کاریگەری و هۆکارەکانی لەلایەک، لە لایەکی دیکەشەوە، سەرهەڵدانی ڕێنیسانسی کوردی و درزبردنی مەعریفەی تاکڕەهەند و کرانەوەی بەرەو ئەگەری نوێی دیکە.

لە سیمینارەکەدا ئەحمەدی مەلا باسی لە هۆکارەکانی ئەم کرانەوەیە و چۆنیەتی گواستنەوەی مەعریفە لە سنوری حوجرەوە بەرەو دیدگایەکی تر، کە هەڵگری ڕەگەزی مۆدێرنێتی بێ، لە جیهانێکی ناسەقامگیردا کرد.

لە کۆتایی سیمینارەکەشدا ڕاو سەرنجی ئامادەبوان گفتوگۆی لەسەر کرا.