University of Raparin Logo

خوێندنی ماستەر بۆ بەشی بیرکاری لە زانکۆی ڕاپەڕین دەکرێتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی بیرکاری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆمان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ -٢٠١٩ خوێندنی ماستەر دەکاتەوە کە بڕیارە لە ڕێکەوتی ٢٦-١-٢٠٢٠ یەک شەممە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام بدرێت، خوازیارانی خوێندنی باڵا لە بواری بیرکاری ئاگاداردەکەینەوە کە بابەتە دیاریکراوەکان لەم خشتەیەی خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە

 

خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە زانکۆی ئەلمێریا-ئیسپانیا بەرز ڕادەگرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

لیزا ابراهیم خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی زمانی ئینگلیزی کە وەك خوێندکارێکی ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی کۆرسێکی پێنج مانگیە لە زانکۆی (ئەلمیریا) لە وڵاتی ئیسپانیا، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەگەڵ هاوڕێکانی چالاکییەكی ئەنجامدا. جێی ئاماژەیە، ناوبراو لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ خوێندنەکەی تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە کوردستان.

هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی بەڕوو لە بناری چیای حاجیلە بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٩، بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین و ستافێک لە فەرمانبەران و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ بەشداربوون لە هەڵمەتی نیشتمانی چاندنی بەڕوو لە بناری چیای حاجیلە لە شاری ڕانیە .

درێژەی بابەت