University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدانی کار وێرکشۆپی کارسازی گەنجانی سازکرد

چاپکردن ئیمەیڵ

رۆژی چواشەممە ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩، سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی تایبەت بە (کارسازی گەنجان) ئامادەکردنی گەنج بۆ ئەوەی بتوانێت ببێتە خاوەن کاری خۆی ئەنجامدا.


لە وێرکشۆپەکەدا ٣٥ خوێندکاری بەشەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ئامادەبوون، تیایدا چوار تەوەر دەربارەی گەنج و دەستکەوتنی کاری سەربەخۆ لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزاوە پێشکەشکران، تەوەری یەکەم دەربارەی (گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی کار) لەلایەن م. عبداللە ابراهیم خرایەڕوو، لە تەوەری دووەمدا پارێزەری ڕاوێژکار دەشتی قادر باسی لە (ڕێکارە یاساییەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیای نوێ) کرد، لە تەوەری سێیەمدا دکتۆر پەیمان رمضان باسی لە چۆنیەتی (پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی) کرد، لە کۆتا تەوەردا حاجی عزیزی بازرگان وخاوەن ئەزموون باسی لە (نمونەی بازرگانێکی سەرکەوتووی شار )کرد.
ئامانج لە ڕێکخستنی وێرکشۆپەکە ڕاهێنانی خوێندکاران و دەرچووانی زانکۆی ڕاپەڕین بوو لەسەر گەڵاڵەکردنی بیرۆکەی کار و چۆنیەتی دامەزراندنی کۆمپانیا و دەستکەوتنی کاری سەربەخۆ .