University of Raparin Logo

خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە زانکۆی ئەلمێریا-ئیسپانیا بەرز ڕادەگرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

لیزا ابراهیم خوێندکاری قۆناغی دووەمی زانکۆی ڕاپەڕین، بەشی زمانی ئینگلیزی کە وەك خوێندکارێکی ئاڵوگۆڕ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پڵەس بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لە ئێستادا سەرقاڵی خوێندنی کۆرسێکی پێنج مانگیە لە زانکۆی (ئەلمیریا) لە وڵاتی ئیسپانیا، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان لەگەڵ هاوڕێکانی چالاکییەكی ئەنجامدا. جێی ئاماژەیە، ناوبراو لە مانگی شوباتی ٢٠٢٠ خوێندنەکەی تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە کوردستان.