ئەمڕۆ چواشەممە ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠١٩، بەشی عەرەبی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی(تعلیم اللغە العربیە لغیر الناطقین بها بین الواقع والمٲمول) لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین ڕێکخست .
لە وێرکشۆپەکەدا چوار سیمینار پێشکەشکران، سیمیناری یەکەم لەلایەن دکتۆر هۆشیار زەکی حسن مامۆستای زانکۆی کۆیە لەژێر ناونیشانی( ٳشكالیات تعلیم اللغە العربیە فی ٳقلیم كوردستان المعوقات والحلول ) پێشکەشکرا، پاشان دکتۆر نەوشیروان محمد احمد مامۆستای زانکۆی چەرمۆ سیمیناری دووەمی لەژێر ناونیشانی (تعلیم اللغە العربیە للناطقین بغیرها حسب مناهج بولونیا بروسس) پێشکەشکرد.
دواتر سیمیناری سێیەم لەلایەن دکتۆر ستار مصطفی بابان مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین لە ژێرناونیشانی (انخفاض مستوی طلاب قسم اللغە العربیەـ سبل معالجتە) ، سیمیناری چوارەم و کۆتایی لەلایەن دکتۆر علاو صبری دحام بەناونیشانی (الواقع التعلیمی للغە العربیە مشاكلە وحلولها) پێشکەشکرا.
بەر لە کۆتایی وێرکشۆپەکە، ڕێزلێنانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین و بەشی زمانی عەرەبی بە توێژەران بەخشرا.