ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەشی فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمینارێکی فەلسەفی بۆ ڕەوانبێژی بواری فەلسەفە دکتۆر محمد کەمال دەربارەی (واتای بوونی مرۆڤ) سازکرد.
سیمینارێکی زانستی دەربارەی ئەنفلۆنزای وەرزی H1N1بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی راپەرین بەھەماھەنگی کۆلێژی پەرستاری و کۆلێژی زانست و بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن، وەک هەڵمەتی خۆپارێزی لە نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی، سیمینارێکی زانستییان بۆ خوێندکارانی زانکۆ و سەرجەم چین و توێژەکان دەربارەی (ئەنفلۆنزای وەرزی H1N1) ڕێکخست.
ڕاگەیاندنی پلانی پەسەندکراوی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی له زانكۆی ڕاپەڕین
ئاماژە بە نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە (٢٣٣٧٤/٩) لە ڕێکەوتی (٢٤ . ١٢. ٢٠١٩) کە تایبەتە بە پەسەندکردنی پلانی خوێندنی باڵا (ماستەر/دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی) لە زانکۆی ڕاپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) .