پاش ئەوەی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی٢٠٢٠، بەڕێز پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم سهرۆكی زانكۆی ڕاپهڕین لە بری بەڕێز پ.ی.د.ڕەزا حسین سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، ئەو تاقیگەیەی کۆمپیوتەری کردەوە کە لەسەر خەرجی سندوقی داهاتی زانکۆی سلێمانی دروستکرابوو، هەروەک بەشێک لە تێچووی دارایی کارەکانی دروستکردنی پارکێک لە کۆلێژی پەروەردەی قەڵادزێ کە لەلایەن زانکۆی سلێمانیەوە دابینکرابوو.
زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا
لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشبیری زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی شوباتی ٢٠٢٠، لە یاریگای تایبەت بە زانکۆی ڕاپەڕین لە شاری ڕانیە، هەڵبژاردەی خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی هەڵەبجە دوو یاری دۆستانەیان ئەنجامدا.
سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو
لەچوارچێوەی هەڵمەتی هۆشیاری بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چۆنێتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسە گواستراوەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی (ڕەهەندە جیاوازەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا) ئەنجامدا.
لە سەرەتادا بەڕێز د.ڕزگار حاجی صاڵح ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت وتەیەکی پێشکەشکرد" سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕینی کرد لە بەرامبەر هەماهەنگیان بۆ سازدانی چالاکییەکە، پاشان پوختەیەکی لەبارەی مێژووی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە و رێگاکانی بڵاوبوونەوە و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی خستەڕوو، هەروەک باسی لەو رێوشوێنە تەندروستییانە کرد کە لە هەرێمی کوردستان گیراونەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەک.