University of Raparin Logo

گروپی دووەمی خولی پێداگۆجی دەستپێدەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

گروپی دووەمی خولی ڕاهێنانی پێداگۆجی لەزانکۆی ڕاپەڕین رۆژی (2 – 2 – 2020) دەستیپێکرد. 

گروپی دووەم پێکهاتووە لە هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا کە خوازیاری بەدەستهێنانی نازناوی زانستین. بەشداربوان بۆ ماوەی (6) مانگ لە بوارەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری، پێداگۆجی تازە، شێوازەکانی هەڵسەنگاندن، توێژینەوەو پەروەردەی پێشەنگکاری ڕاهێنانیان پێدەکرێت
شایەنی باسە ئەم کۆرسە پێشمەرجە بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و هەموو مامۆستایەک کە بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرای ئەکادیمی بەدەستدەهێنێت پێویستە کۆرسەکە ببینێت بۆ ئەوەی ببێت بە ستافی وانەبێژی زانکۆ.