ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بە دروشمی " لە پێناو نەوەیەکی تەندروست و دوور لە تالاسیمیا پشکنینی پێش هاوسەرگیری تاکە گرەنتی خێزانێکی تەندروستە" کۆلێژی پەرستاری و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی راپەرین بەھەماھەنگی سەنتەری تالاسیمیا لە سلێمانی سیمپۆزیۆمێکیان دەربارەی نەخۆشی تالاسیمیا سازکرد.
سیمپۆزیۆمی ئاشنابوون بە گرفتە دەروونیەکان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، بەشی بیرکاری لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێکی بە ناونیشانی " ئاشنابوون بە گرفتە دەروونیەکان " ڕێکخست.
سەرەتا وتاری ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح راگری كۆلێژ پێشكەشكرا: تیایدا باسی لە گرنگی کارکردن کرد لە ئاشناکردنی گرفتە دەروونییەکان بە کۆمەڵگا بەگشتی و خوێندکارانی زانکۆ بەتایبەتی، هەروەک ئەو هەوڵەی بەشی بیرکاریشی بەرز نرخاند .
دەرفەتێکی ناوازە بۆ خوێند کارانی زانستە مرۆڤایەتیەکان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانەوە
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ زانکۆی مەساریک لە چیک ، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین دەرفەتێک دەرەخسێنێت بۆ چەند خوێندکارێکی کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامێکی هاوینە لە ئەوروپا. پڕۆگرامەکە تەنها (١٨) خوێندکار وەردەگرێت لە وڵاتانی جیاوازەوە، لە ناویاندا (٢-٣) خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین. کۆڕسەکە لە (١٤-٦-٢٠٢٠ بۆ ٥-٧-٢٠٢٠) دەبێت.
بابەتی تر...
- زانكۆی راپەڕین، پشتگیریی دارایی ئەو توێژینەوانە دەكات كە دەستنیشانی چارەسەری كێشەكانی ئیدارەی راپەڕین دەكەن
- لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی ئەنجومەنی وەزیران بە خوێندکارانی سەركەوتووی خولی ڕاهێنانی تواناكان بەخشرا
- زانكۆی راپەڕین، سێیەمین كۆنفڕانسی هاوبەشی نێودەوڵەتی رێكدەخات
- بهشی زمانی ئینگلیزی كۆلێژی پهروهرده پێشانگایهك بۆ خوێندكاران دهكاتهوه