رۆژی یەكشەممە (2 – 2 - 2020)، به ئامادهبوونی بهڕێزان (پ.ی.د. موفق خالید ابراهیم) سهرۆكی زانكۆی ڕاپهڕین و (پ.ی.د. احمد محمود احمد ) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و و (پ.ی.د.دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، لەگەڵ ڕاگری كۆلێژی پهروهرده و ڕاگری كۆلێژی زانستە ئەندازیاییە كشتوكاڵیەكان و سەرجەم سەرۆك بەشەكان، هۆڵی تاقیگەی كۆمپیوتەر كرایەوە.
ئەم تاقیگەیە لەسەر ئەركی سندوقی داهاتی زانكۆی سلێمانی دروستكراوە.