راگەیاندنی زانكۆ
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠، لە دریژەی کاروچالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و ڕۆشنبیری لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی بەشی كوردی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، كۆڕێكی بەناونیشانی (مشتێک لە خەرمانی جوانناسی) بۆ شاعیری هەستناسک (قوبادی جەلیزادە) رێكخست.
ئامادەكاری بۆ كردنەوەی بەشی كارگێڕی بەیانیان دەكرێت
لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی راپەڕین، لەرێگەی لیژنەیەكی زانستییەوە لەبەشی كارگێڕی ئێواران، كار بۆ كردنەوەی بەشی كارگێڕی بەیانیان دەكرێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە لەهۆڵی كۆبونەوەكانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بەئامادەبوونی (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) راگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان و مامۆستا (ابراهیم صاڵح) سەرۆكی بەشی كارگێڕی ئێواران و ستافی وانەبێژی بەشی كارگێڕی یەكەمین كۆبونەوەی ئامادەكاری بۆ كردنەوەی بەشی كارگێڕی بەیانیان لەكۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكان بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵی خواردنە کوردەوارییەکان لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠، کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەت لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هاوبەشی گروپی کۆمەکی زانکۆ، فێستیڤاڵی خواردنە کوردەوارییەکانیان سازکرد.
بابەتی تر...
- بەشداربە لە كەمپەینی بەخشین بۆ تەندروستی کۆمەڵ لەکوردستان
- زانکۆی ڕاپەڕین،تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا ئەنجامدرا
- زانکۆی ڕاپەڕین لیستی ناوی پێشکەشکارانی پەسەندکراو بۆ خوێندنی باڵا(ماستەر- دبلۆمی باڵا) بڵاودەکاتەوە
- سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین سوپاسی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی دەکات