University of Raparin Logo

پەیامی سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بەبۆنەی دەستپێكردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئەلیكترۆنی

چاپکردن ئیمەیڵ

خوێندكاران و مامۆستايانی خۆشەويست
وێڕاى سڵاوو ڕێز...
هيواى ڕەمەزانێكى پڕ لەخێرو خۆشى بۆ هەموو لايەك دەخوازين، پاڵپشت بە ڕێنماييەكانى ئەنجومەنى وەزارەت ڕايدەگەيەنين كە ئەمڕۆ (2/5/2020) پرۆسەى خوێندنى ئەلیكترۆنى دەستیپێكرد، هەربۆیە بە پێويستى دەزانين ئەم چەند خاڵەى خوارەوە بخەينە بەر ديدى ئێوەى خۆشەويست:

درێژەی بابەت

10 مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری خولێکی ڕێکخراوی IREX بۆ پەرەپێدانی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەكەن

چاپکردن ئیمەیڵ

دوێنی، ٣٠ی ٤ی ٢٠٢٠، بە فەرمی و بە ئامادەبوونی نوێنەرانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان هاوشان لەگەڵ زانکۆکانى دیکەى ناوچەکانى عێراق، خولی فێربوونی ئەلیکترۆنی Training of Trainers (ToT)، کە لەلایەن ڕێکخراوی ئایرێکیسی ئەمریکییەوە ڕێکخراوە، دەستی پێکرد و بۆ ماوەی ٨ هەفتە بەردەوام دەبێت و بەشێوەی سەرهێڵی دەبێت.

درێژەی بابەت

پیرۆزبێت، داگیرساندنی مۆمی (44)ساڵەی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان

چاپکردن ئیمەیڵ

به‌ڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان + ئەندامانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران

سڵاوی زانست 

به‌بۆنه‌ی (44) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستانه‌وه‌، بەناوی خۆم وئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م، بەهیوام وەك هەمیشە بەردەوام بن، لەكاری رێكخراوەیتان و پاڵپشت و پشتیوانی ناوەندە زانستییەكان و ناوەندەكانی خوێندن بن، هەروەكچۆن كۆمەڵەی خوێندكاران هەر لەسەرەتای كاركردنیەوە، كۆمەڵەیەكی زانستخواز و پێشكەوتووخواز بووە.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە رۆڵ و كاریگەری زۆری هەبووەو خاوەنی چەندین دەستكەوتو و نەبەردی بووەو خوێندنگەیەكی گرنگی پێگەیاندنی لاوانی شۆڕش بووە لەشاخ و لەدوای راپەڕینیش ناوەندێكی گرنگی پێگەیاندنی پەروەردەیی و زانستیی بووە لەناوەندەكانی خوێندندا.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، لەماوەی (44) ساڵی كاركردنی، پاڵپشتییەكی جدی پڕۆسەی خوێندنی كردووە لەهەرێمی كوردستان و بەلێبوردەیی و لێهاتووی كادیرەكانی توانیویەتی ئەم ئەرك و رۆڵە بەئامانج بگەیەنێت و بەردەوامی بدات بەكارەكانی.

درێژەی بابەت