بهڕێزان: سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریهتی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستان + ئەندامانی كۆمهڵهی خوێندكاران
سڵاوی زانست
بهبۆنهی (44) ساڵهی دامهزراندنی كۆمهڵهی خوێندكارانی كوردستانهوه، بەناوی خۆم وئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراسته دهكهم، بەهیوام وەك هەمیشە بەردەوام بن، لەكاری رێكخراوەیتان و پاڵپشت و پشتیوانی ناوەندە زانستییەكان و ناوەندەكانی خوێندن بن، هەروەكچۆن كۆمەڵەی خوێندكاران هەر لەسەرەتای كاركردنیەوە، كۆمەڵەیەكی زانستخواز و پێشكەوتووخواز بووە.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە رۆڵ و كاریگەری زۆری هەبووەو خاوەنی چەندین دەستكەوتو و نەبەردی بووەو خوێندنگەیەكی گرنگی پێگەیاندنی لاوانی شۆڕش بووە لەشاخ و لەدوای راپەڕینیش ناوەندێكی گرنگی پێگەیاندنی پەروەردەیی و زانستیی بووە لەناوەندەكانی خوێندندا.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، لەماوەی (44) ساڵی كاركردنی، پاڵپشتییەكی جدی پڕۆسەی خوێندنی كردووە لەهەرێمی كوردستان و بەلێبوردەیی و لێهاتووی كادیرەكانی توانیویەتی ئەم ئەرك و رۆڵە بەئامانج بگەیەنێت و بەردەوامی بدات بەكارەكانی.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، هەروەكچۆن لەساڵانی رابردووی كاركردنی رێكخراوەییدا رۆڵ و كاریگەری گرنگی هەبووە، لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن و گرنگیدان بۆ بنیادنانی پەروەردەو خوێندنی هاوچەرخ لەكوردستان، هاوكات رۆڵی بەرچاوی بینیوە لەچارەسەركردنی كێشەكانی پڕۆسەی خوێندن، و بەرگریكارێكی سەرسەختی مافی خوێندكارانیش بووە لەهەموو ئان و ساتێكدا. هەربۆیە ئەم رێكخراوە جێی گرنگی بەشێكی زۆری سەركردەو كەسێتییە سیاسییەكان بووەو هەر لەو ناوەندەشەوە چەندین كەسێتی سیاسیی پێگەیەنراون و لەئێستادا لەمەیدانی سیاسییدا خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دەكەن.
لەكۆتاییدا، دووبارە پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكاران، لەسكرتاریەتی كۆمەڵەی خوێندكاران و ئەندامانی كۆمەڵەی خوێندكاران و سەرجەم خوێندكارانی كوردستان، دەكەم و بەهیوام وەك هەمیشە بەردەوام بن لەپاڵپشتیكردنتان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن لەكوردستان.
پ.ی.د. موفق خالد ابراهیم
سەرۆكی زانكۆی راپەڕین