University of Raparin Logo

لە چەند ڕۆژى داهاتودا دەرەنجامەکانى دیاریکردنى توانستى زمان ڕادەگەیەنرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

دوای ئەوەی تێستی دیاریکردنی ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ کاندیدانی ماستەرو دکتۆرا و خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی بەڕێوەچوو، لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی بەهاریکاری ڕێکخراوی ئیمیدیست و سێنتەرەکانی زمان لە زانکۆکان سەرقاڵی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و ڕێکخستنی کۆرسەکانن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

لەو بارەیەوە عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لەماوەی ڕابردودا وەزارەتەکەمان چەند کۆبونەوەیەکی هاوبەشی لەگەڵ ستافی سێنتەرەکانی زمان و ڕێکخراوی ئیمیدیست ئەنجامداوەو تەواوی ئامادەکارییەکان کاری لەسەر کراوە بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان و رێکخستنی کۆرسەکان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت.

درێژەی بابەت

بەسەرپەرشتی ئینستیتیوتی مێری، خولی راهێنانی رۆژنامەنووسان لە زانکۆی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، پڕۆگرامێکی بۆ ڕاهێنانی ڕاگەیاندنکارانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە (٣٠-١٠-٢٠١٨) لەزانکۆی راپەڕین لە کاتژمێر (١٠)ی پێشنیوەڕۆ بۆ (٤:٣٠)ی ئێوارە، لە پێناو گەشەپێدانی توانای ڕاگەیاندنکارانی سنورەکە، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین، خولی راهێنانی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەنووسانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین سازکرد.

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەڕین، پانێڵێکی فیکری لە بارەی "ئیسلام و سێکیۆلاریزم" رێكخست

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۱۸/۱۰/٣٠، لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ، پانێڵێکی فیکری لە بارەی (ئیسلام و سێکیۆلاریزم ڕەنگدانەوەیان لە کایەکانی کەلتور و هونەر و سیاسەت لە کۆمەڵی کوردیدا) سازکرا.

لەسەرەتای پانێلەكەدا لەلایەن مامۆستا (هیمداد محمود) بەخێرهاتنی ئامادەبووان كرا، پاشان كورتەیەك دەربارەی گرنگی ئەنجامدانی پانێلەكە و ناونیشانی پانێلەكە بۆ ئامادەبووان روونكرایەوە.

درێژەی بابەت